هاتوچۆى گه‌رمیان شۆفێرانى رێگاى كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان ئاگادارده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆوە رێكه‌وتى پردى ده‌ره‌دۆین بەڕوی شۆفێراندا كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩، له ئاگادارینامه‌یه‌كدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕێگای نێوان (كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان) پردی ده‌ره‌دۆین كراوه‌ته‌وه و شۆفێران ده‌توانن ئه‌و ڕێگایه به‌كاربهێنن بۆ هاتوچۆكردن".
هاتوچۆی گەرمیان دەشلێت "ڕێگاكه له‌سه‌ر پرده‌كه یه‌ك ئاڕاسته‌ییه و پێویسته شۆفێران به وریاییه‌وه به‌كاریبهێنن، هه‌روه‌ها هاوكاری تیمه‌كانی هاتوچۆ و شۆفێره‌كانی به‌رامبه‌ریان بكه‌ن له كاتی هاتوچۆكردن و به‌كارهێنانیدا".
رۆژی دووشەممە 25 ى ئازاری 2019، به‌هۆى دروستبوونى لافاوه‌وه هاتوچۆى ئۆتۆمبێل له پردى ده‌ره‌دۆین راگیرا.