لیستی موچەی مانگی یەک راگەیەندرا

بڕیارە لەسەرەتای مانگی نیسان وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بکات، یەکەم وەزارەتیش کە موچەیان پێدەدرێت، پێشمەرگە دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی کە لە یەکێک لە گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەستیکەوتون، کاری وردبینی لە لیستی موچەی مانگی کانونی دووەم لە تەواو بووندایەو، بەم نزیکانە رادەگەیەندرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگی کانونی دووەم بەمشێوەیە دەبێت، سەرەتا لە دیوانی وەزارەتی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دەسپێدەکات، پاشان ریزبەنی هەریەک لە وەزارەتەکانی دیکەش بەمشێوەیەدەبێت:

وەزارەتی_پەروەردە
وەزارەتی_تەندروستی
وەزارەتی_دارایی_و_ئابووری
وەزارەتی_کاروباری_شەهیدان_و_ئەنفالکراوان
کەسوکاری_شەهیدان
زیندانیە_سیاسیەکان
وەزارەتی_خوێندنی_باڵا_و_توێژینه‌وه‌ی_زانستی
وه‌زاره‌تی_كارو_كاروبارى_كۆمه‌ڵایه‌تى
وەزارەتی_داد
ئەنجوومەنی_دادوەری_ھەرێم
خاوه‌ن_پێداویستیه‌_تایبه‌ته‌كان
وه‌زاره‌تی_ناوخۆ
وەزارەتی_سامانە_سروشتیەکان 
وەزارەتی_ئەوقاف_و_کاروباری_ئاینیی 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی_گشتی_رەگەزنامەی_هەرێم
ئه‌نجوومه‌نی_ئاسایش
ده‌زگای_گشتی_ئاسایش 
هێزه‌كانی_زێره‌ڤانی 
هێزی_به‌رگریی_فریاكه‌وتن
پۆلیسی_نەوت_و_گاز
وەزارەتی_شاره‌وانی‌_و_گەشتوگوزار
وەزارەتی_كشتوكاڵ
وەزارەتی_كاره‌با 
وەزارەتی_پلاندانان
وەزارەتی_گواستنه‌وه_و_گه‌یاندن
دیوانی‌_چاودێری‌_دارایی ‌
دەستەی_مافی_مرۆڤ ‌
ده‌سته‌ی_وه‌به‌رهێنان
دەستەی_ده‌ستپاكی 
ده‌سته‌ی_ژینگه
ده‌سته‌ی_گشتی_ناوچه‌_كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی_ئیداره‌ی_هه‌رێم
كۆمیسیۆنی_هه‌ڵبژاردن
ده‌زگای_گشتی_کاروباری_مین
وەزارەتی_پیشەسازی_و_بازرگانی
وەزارەتی_رۆشنبیری
وەزارەتی_ئاوەدانکردنەوە
سەرۆکایەتی_هەرێم
سەرۆکایەتی_پەرلەمان 
ئەنجوومەنی_وەزیران
خانەنشینانی_سەربازی
خانەنشینانی_مەدەنی

هەروەها دوێنێ سێشه‌ممه‌ 26ی ئازار  لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى،  پەرلەمانتاری پارتی رایگەیاند،" له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگاداركراینه‌وه كه‌ هەفتەی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 1ى 2019 ده‌كرێت‌".

پێشتریش "سپی" لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە ئەوەی ئاشکرا کردبوو، کە لە سەرەتای مانگی چوار کە دەکاتە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2019ی فەرمانبەر و مووچەخۆران دەکرێت.




AM:11:58:27/03/2019