قیستەكانی قەرزی بچوك وەردەگیرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچوكەكانی لاوان كە سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییە وەرگرتنەوەی قیستەكانی قەرزی بچوكی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، پاش راگرتنی وەرگرتنەوەی قیستەكان بۆ ماوەی سێ ساڵ، لە ڕۆژی ٣ ی نیسانەوە دەستدەكەنەوە بە وەرگرتنەوەی قەرزەكان.

بەڕێوەبەرابەیەتی سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچوكەكانی لاوان داوای لە سەرجەم سوودمەندان كردووە، بەپێی خشتەی دیاریكراو، پابەندبن بە گێرانەوەی قیستەكانیان، تاوەكو توشی پێبژاردنی دواكەوتن و رێكاری تری یاسایی نەبن.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی قەیرانی دارایی و سیستەمی پاشەكەوتی موچەوە، حكومەت بڕیاری ڕاگرتنی وەرگرتنەوی سەرجەم قیستەكانی دەركرد.




AM:09:28:28/03/2019