بەدواداچوون بۆ شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران دەكرێت

نوێنەرە كوردەكانی لیژنەی داریی سەردانی وەزیری بازرگانیی حكومەتی عیراق دەكەن بە مەبەستی بە دواداچون بۆ شایستە داراییەكانی گەنمی ساڵەكانی ۲٠۱٤ ، ۲٠۱٥، ۲٠۱٦ و هەروەها بری ئەو گەنمەی لە ساڵی ۲٠۱۹ دا وەردەگیریت.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەك نوێنەرە كوردەكانی لیژنەی دارایی (ئەحمەد الصفار، ئەحمەد حاجی رەشید، جەمال كۆچەر، شیروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵڵا) سەردانی وەزیری بازرگانیی حكومەتی عیراقی فیدرالیان كرد بە مەبەستی بە دواداچون بۆ شایستە داراییەكانی گەنمی ساڵەكانی ۲٠۱٤ ، ۲٠۱٥، ۲٠۱٦ و هەروەها بری ئەو گەنمەی لە ساڵی ۲٠۱۹ دا وەردەگیریت.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "وەزیری بازرگانی دڵنیایی داینێ كە بڕی ٤۹۹ ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتدا هەیە تەنها چاوەرێی بریاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە و باسیشی لەو داوایەی مام فارس كرد كە هەر كات بگاتە قۆناغی كۆتایی پارەكە سەرف دەكەن".

ئەوەشی ئاشكراكرد كە بریارە لە ئایندەی نزیكدا بۆ هەمان مەبەست سەردانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بكەن و دڵنیاییشیدا لەوەی بەردەوام دەبن لە بەداواداچونەكانیان بۆ وەرگرتنەوەی مافی جوتیاران.





AM:11:49:28/03/2019