پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان كرا، سپی دەقی پرۆژەیاساكە بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە واژۆی 68 پەرلەمانتار، پرۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بەبێ بەشداری فراكسیۆنەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ و كۆمەڵ و یەكگرتوو پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرا".
هاوکات هەریەک لە ئۆمێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان جەختیانکردەوە، کە دەیانەوێت و هەوڵدەین یەكێتی لە كۆبوونەوەی پەرلەمان و هەمواری پرۆژە یاساكەدا بەشدار بێت.
له ماده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاساكەدا هاتووه، یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (10)ی ساڵی 2018 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كارا ده‌كرێته‌وه.
له ماده‌ی دووه‌میشدا هاتووه، یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم ژماره (2)ی ساڵی 2017 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له ماده‌ی سێیه‌مدا هاتووە، په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكێك بۆ هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت به‌و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا هه‌یه تا په‌سندكردنی ده‌ستووری كوردستان – عێراق، كه تێیدا شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری ده‌كرێت.
له ماده‌ی چواری پڕۆژه‌كه‌دا هاتووە، له په‌رله‌ماندا سه‌رۆك به ده‌نگدانی ئاشكرا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به گوێره‌ی پڕۆژه یاساکە ، له دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بكاته‌وه، پاشان له ماوه‌ی سێ رۆژدا كاندیده‌كان سی ڤی خۆیان پێشكه‌شبکەن، دوای دوو رۆژ له داخستنی ده‌رگای خۆپاڵاوتنیش، ناوی كاندیده‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت. دوای ئه‌وه مافی تانه‌دان ده‌سته‌به‌ره، بۆ ئه‌وانه‌ی ناویان رانه‌گه‌یه‌ندراوه و ده‌توانن له دادگای ته‌میز تانه بده‌ن و بڕیاری دادگا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
ئەوەشهاتووە، کە سه‌رۆكی هه‌رێم له ده‌نگدانێكی ئاشكرا و به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌مه‌ش دوای سێ رۆژ له بڕیاری دادگای ته‌میز بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كان.
دەقی پرۆژەیاساكە :