موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان، وەڵامی وەزیری ناوخۆی تورکیای دایه‌وه و رایگه‌یاند "ئەمه‌ریکا بڕیاری کوشتن و دەستگیرکردنی ئەوانی دەرکردووە، بەڵام چەکی ژەهراوی پێنەداون".
موراد قەرەیلان، وته‌كانی سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیای رەتکردەوە، کە وتبووی ئەمه‌ریکا چەکی ژەهراوی بەوان داوە و رایگەیاند، ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە، ئەمه‌ریکا بڕیاری کوشتن و دەستگیرکردنی دەرکردووە، بەڵام چەکی ژەهراوی پێنەداوین.
قەرەیلان هەواڵێکی دیکەی وەزیری ناوخۆی تورکیای لەبارەی گواستنەوەی پارە لەلایەن شارەوانییەکانی هەدەپە بۆ قەندیل بەدرۆ خستەوە.
پێشتر وه‌زیری ناوخۆی توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، شاره‌وانییه‌كانی ده‌ست هه‌ده‌په، پاره و سامانی ده‌وڵه‌تیان گواستووه‌ته‌وه بۆ قه‌ندیل و هاوكاری په‌كه‌كه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو، ئەمه‌ریکا چەکی ژەهراوی بە موراد قەرەیلان داوە.
له ساڵی 1997ه‌وه ئه‌مه‌ریكا، پارتی كرێكارانی كوردستانی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
ساڵی رابردووش، ئه‌مه‌ریكا بڕی 12 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ر كه‌سێك ته‌رخانكرد، كه زانیاری له باره‌ی سێ سه‌ركرده‌ی دیاری په‌كه‌كه، كه موراد قه‌ره‌یلان یه‌كێكیان بوو بداته ئه‌مه‌ریكا.