یەکێتی و پارتی لە ڕێککەوتن نزیک دەبنەوە و لە نزیکترین کاتدا کۆدەبنەوە، پارتی یەکێک لە مەرجەکانی یەکێتی قبوڵدەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە هەردوو حزبەوە دەست "سپی" کەوتووە لەنێوان کۆسرەت ڕەسوڵ و مەسعود بارزانی پەیوەندیەکی تەلەفونی ئەنجام دەدرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان پارتی ڕازیبووە لەپاڵ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت وەزیری ناوخۆ کە جێی مشتومڕی هەردوولا بوو بدات بە یەکێتی.
هاوکات سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە دوای پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ کە بڕیارە ئەنجام بدرێت بە زووترین کات ئەو دوو حزبە کۆدەبنەوە و ڕێککەوتنی دابەشکردنی پۆستەکان واژۆ دەکەن.
هاوکات بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەولێر كۆببێتەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و پشكی یەكێتی دەبێت لە حكومەت.