بەقیست ئۆتۆمبێل بەمامۆستایان دەدرێت

سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایان رایگەیاند، دوایپێکهێننای حکومەتیو  جێگیربونی موچە هەول بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل دەدەن بۆ مامۆستایان بەشێوازی قیست.

دڵشاد مەجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،   لەساڵی ٢٠١٤ گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای جیھان کردوە بۆ مامۆستایان تاوەکو ئوتۆمبێل بەقیست بکڕن و گرێبەستەکەش ھەرماوە.

وتیشی."بەھۆی قەیرانی دارایی و پاشەکەوتی موچە، کارکردن بەو گرێبەستە ڕاوەستاوەو لەئێستاشدا دەمانەوێت لەگەڵ ھەمان کۆمپانیا گفتوگۆ بکەین بۆ کاراکردنەوەی گرێبەستەکە".

مامۆستا دڵشاد ئاماژەی بەوەکرد، لە ئیستادا چاوەڕوانین حکومەتی نوێی هەرێم پێکبھێنرێت و موچەش بەو شێوازەی کە ئێستا دەبەشدەکرێت بەبێ پاشەکەوت جێگیر بێت، دواتر دەست بەگفتوگۆکانمان دەکەینەوە".

سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایان باسی لەوەشکرد، "ئەگەر بزانین داواکاری مامۆستان زۆرە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل بەقیست، بەدڵنیایەوە گرێبەستەکە کارادەکەینەوە، بەڵام دەبێت دڵنیایی ئەوە وەربگرین موچە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت، تاوەکو دواتر پەشیمان نەبینەوە لەوکارەی دەیکەین".



AM:11:31:30/03/2019