باران و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەور و باران دەبێت، بارانی بەلێزمەش دەبارێت و ھەندێک کات ھەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەور و باران دەبێت، ئەگەری بارینی لێزمە باران و ھەورە تریشقەش ھەیە.



AM:11:17:31/03/2019