ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستاندا ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكاندا و لە زۆربەی كاتەكاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆدا ھەیە.
كەشناسیی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستاندا ئاسمان نیمچەھەور و ھەوری تەواو دەبێت، باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكاندا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارانبارین ئەگەری ھەورەتریشقەش ھەیە.