رێبوار کەریم وەلی، رۆژنامەنووس لە کەناڵێکی سەر بە نێچیرڤان بارزانی وتارێک بە ناونیشانی "لاوازترین حكومەتی هەرێم" دەنوسێت و لە ماڵپەڕی رووداو بڵاودەکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوەڕۆکەکەی رەخنەگرتنە لە کابینەی داهاتوی حکومەتی هەرێم وتارەکەی لادەبرێت.
لە وتارەکەیدا رێبوار کەریم وەلی دەلێت،
"پێكهێنانی ئەم كابینەیە، لەسەر هەموو ئاستەكان (ناوخۆی خۆی، ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی دەرەوە) بۆ پارتی تەحەددایەكی گەورەیە، هەر بۆیەش سەرباری ئەوەی كە پارتی زۆرینەی پەرلەمانیشی هەیە، ژمارەی وەزارەت و پۆستەكانی كەمترن لەوەی كە پێشبینی دەكرا. پارتی ناچار بووە بۆ راگرتنی بەڵانسی حیزبە بەشداربووەكان، چاوپۆشی لە زۆر شت بكات".
ئەوەشی نوسیوە، کە درەنگكەوتنی پێكهێنانی حكومەت، فەزڵی نەهێشتنی نیومووچە و هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچەی بۆ كابینەكەی پێش خۆی تۆمار كرد؛ چونكە یەكێك لەو هەنگاوانەی بڕیار وابوو كابینەی نۆیەم بیهاوێت.
لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا نوسەر ئاماژە بەوەدەکات، سەرباری ئەوەی كە حكومەت پشتیوانیی زۆرینەی پەرلەمانی هەیە، بەڵام دەستبردن بۆ دۆسیەكانی چاكسازی هێندە ئاسان نابێت.
سەبارەت بە سەرۆکایەتی هەرێمیش رێبوار کەریم وەلی نوسویەتی،"پێناچێ تەنانەت ئەگەر گفتوگۆكانی پارتی و یەكێتی بگەنە ئەنجامیش، سەرۆكایەتیی پەرلەمان رادەستی یەكێتی بكرێت تا ئەو كاتەی مەسەلەی سەرۆكایەتیی هەرێم یەكلا نەبێتەوە
".
بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکە کلیک لێرە بکە