بەرێوبەرایەتی گشتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی چاکسازی لە هێڵی یەکی ئاوی دووكان - سلێمانی و لێڵبونی هێڵی دوو، بۆ ماوەیەک زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی و چەند قەزا و ناحیەیەک بێ ئاو دەبن.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نیسانی 2019 لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی لێڵ بوونی ئاوی قەشقۆڵیەوە پڕۆژەی هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی وەستاوە بەوهۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن.
وتیشی، "هەریەک لە قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکێ و بازیان و پیرەمەگرون و ئەڵلایی ئاویان نابێت تا ئاسایی بونەوەی ڕەنگی ئاوەکە، هەركاتێكیش ئاوەكە روون بووەوە دەست بەدابەشكردنی دەكەینەوە".
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی ئاوی سلێمانی راشیگەیاند، "هێڵی ئاوی یەكی دووكان - سلێمانی ماوەیەكی زۆرە چاكسازی تێدا دەكرێت، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو چاكسازییانە لەو هێڵەشەوە، دەست بە دابەشكردنی ئاو دەكرێتەوە".