به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنى باندێكى دزیكردن و فێڵكردن له هاوڵاتیانى راگه‌یاند و ئاشكراىكرد "ئه‌ندامانى بانده‌كه له ئێرانه‌وه هاتوون و له چه‌ند شارێكى عێراقیش دزیان كردووه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "پاش ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو ده‌ستكه‌وت سه‌باره‌ت به باندێكی قۆڵبڕ و دزیكردن كه له ئێرانه‌وه هاتوون بۆ شاری كه‌لار و دزییان له چه‌ند كاسبكارێك كردووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد و به‌دواداچوونی ته‌واو كرد و توانرا له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی زاڵگه‌ی رزگاری له كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌و بانده ده‌ستگیر بكرێن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ڕایگەیاندووە "بانده ده‌ستگیركراوه‌كه پێكهاتووه له چوار تۆمه‌تبار كه دانیشتووی ئێرانن و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌وه‌دا ناوه له چه‌ند شارێكی دیكه‌ى عێراق دزییان له دووكاندارو كاسبكاران كردووه، هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و رۆژه‌ی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی زاڵگه‌ی رزگارییه‌وه ده‌ستگیركراون به‌نیازبوون بۆ مه‌به‌ستی دزیكردن له كه‌لاره‌وه بڕۆن بۆ شاری كه‌ركوك"