سبەینێ یەکشەممە ٦ی نیسانی ٢٠١٩، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یەکی ٢٠١٩ ده‌كات.
سەرچاوەیەک لە یەکێک لە گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری بە سپی راگەیاند، کە سبه‌ینێ یەکشەممە دەسی بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و سەرەتاش لە دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان دەستپێدەکات.
سەرچاوەکە وتیشێ، رۆژی دووشه‌ممه‌ش موچه‌ی هێزه‌كانی (70) و (80)ی هێزی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
بەوتەی سەرچاوەکە، هەلێک هەیە بۆ ئه‌وه‌ی هەر له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا هاوکاتو له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی (70) و (80)ی هێزی پێشمه‌رگه، موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش دابه‌شبكرێت.
سەرچاوکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا موچەی پەروەردە دابەش نه‌كرا، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه رۆژی سێشه‌ممه 9ی 4ی 2019، موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته دابه‌شده‌كرێت.