دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی كاری تاكسی له فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران ده‌ركرد، له ئێستادا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌كانیان كه‌مه ده‌توانن كاری شوفێری تاكسی بكه‌ن.
سامی جه‌لال ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی شوفێری تاكسی له فه‌رمانبه‌ران كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئاماری بایۆمه‌تری مووچه‌خۆرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆ به‌ستراوه‌ته‌وه، فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت له پله یه‌ك تا پله شه‌ش، ھێزه‌كانی ناوخۆ و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌یه كاری شوفێری تاكسی بكه‌ن، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دیكه‌ش كه پله‌كانییان ٧،٨،٩،١٠ كه مووچه‌یان كه‌مه، ئه‌وا ده‌توانن به ره‌زامه‌ندی خۆیان كاری شوفێری تاكسی بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، ئێستا پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه و فه‌رمانبه‌ران ته‌واوی مووچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت پێده‌درێت، بۆیه ئه‌و بڕیاره به‌رده‌وام ده‌بێت و كاری پێده‌كرێت. ده‌بێت شوفێری ته‌كسی پیشه بێت كه له ھه‌موو جیھان پیشه‌یه.