ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی ئاشكرایکرد، به‌شداریكردنیان یان نه‌كردنیان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوار شه‌ممه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كه رێكکه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ پارتی ئیمزا ده‌كرێت یان دواده‌كه‌وێت، ئه‌و كاته‌ش ئه‌وان بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ده‌ن كه به‌شداری ده‌كه‌ن یان نا.
زیاد جه‌بار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 8ی نیسانی 2019، به ماڵپەری فەرمی حزبەکەی راگه‌یاندوە، به‌پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، رۆژی چوار شه‌ممه سه‌عات 2:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه.
وتیشی "وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له یه‌كه‌م رۆژه‌وه وتومانه، تا رێكکه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجامنه‌ده‌ین ناچینه كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه".
ئەوەشی وت "له ئێستادا ئه‌و رێكکه‌وتنه كراوه، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێممان كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك پێشنیار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له پڕۆژه یاساكه‌دا بكرێت كه به دڵنیاییه‌وه لیژنه‌ی یاسایی پابه‌ند ده‌بێت پێوه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه ئاماده‌بكرێت بۆ ده‌نگدان".
باسی لەوەشکرد، پێده‌چێت سبه‌ی یان دوو سبه‌ی به‌یانییه‌كه‌ی رێكکه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئیمزابكرێت، بۆیه ئێمه گه‌شبینین به‌وه‌ی كه پێش كۆبوونه‌وه‌كه رێکكه‌وتنه‌كه ئیمزابكرێت و ئێمه‌ش هه‌مان كات به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین، بۆیه به‌شداریكردنمان یان نه‌كردنمان له كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كه رێكکه‌وتنه‌كه ئیمزا ده‌كرێت یان دواده‌كه‌وێت، ئه‌و كاته‌ش ئێمه بڕیاری خۆمان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ده‌ین كه به‌شداری ده‌كه‌ین یان نا.