به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رجه‌كانی كاركردن و سکاڵای هاوڵاتیان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاریشتگای نمونه‌ی لە سلێمانی داخست.
گۆنا سه‌ردار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له شوێنی كاره‌كه‌ی، ئارایشتگای نمونه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه داده‌خرێت.
وتیشی؛ یه‌كێك له بنه‌ماكانی كاركردنی ئارایشتگاكان پابه‌ند بونیه‌تی به‌مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی وه‌رده‌گرن له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه شوێنه‌كه‌یان پاكوخاوێن بێت.
گۆنا سه‌ردار راشیگه‌یاند؛ ئه‌وشوێنه‌ی بۆ تاتۆكردن ته‌رخانكرابوو له ئارایشتگای نمونه، زۆر پیس بووه و به‌شێكی زۆری شوێنه‌كه ژه‌نگی كردووه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه دروست ده‌كات كهلهوشوێنه تاتۆ دروست ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ئارایشتگای نمونه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.