سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی ده‌كات و لەلایەن فراكسیۆنی یه‌كێتیەوە وەڵام دەدرێتەوە.
مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە "له‌سه‌ردانێكماندا بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به‌به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش له‌كۆمسیۆن بون، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ڕزگاری حاجی حه‌مه جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرد كه ناوبراو له‌پشكی یه‌كێتی ئه‌و پۆسته باڵایه‌ی وه‌رگرتوه".
ورده‌كاری هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركمانی له‌ڕزگار حاجی حه‌مه خسته‌ڕوو، ئاشكرایكرد، "ئه‌رشه‌د ساڵحی وتی: خۆت ده‌زانیت كوشتنی كۆمسیاره‌كان له‌ئێستادا ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراوه له‌كه‌ركوك، پێمخۆشه كاره‌كان به‌و شێوه‌یه بێت هه‌مومان به‌دڵمان بێت"، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌م هه‌ڕه‌شه به‌جدی وه‌رده‌گرین".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێسته‌كه‌شیان، مه‌ریوان نادر وتی "وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كۆده‌بینه‌وه‌و هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ده‌بێت و كاری وردی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".