سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوونى فێستیڤاڵی ره‌نگه‌كان له شارى هه‌ولێر بە حەرام وەسفدەکات و دەڵێت"هه‌ر تێكه‌ڵبوونێكی كوڕ و كچ به كۆمه‌ڵ به پێی شه‌رع حه‌رامه".
"حه‌سه‌ن موفتی" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێك رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە "فێستیڤاڵی ره‌نگه‌كان حه‌رامه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا هیچ دانیشتن و فه‌توایه‌كمان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه و نایده‌ین، به‌ڵام مه‌علومه كه هه‌ر تێكه‌ڵبوونێكی كوڕ و كچ به كۆمه‌ڵ به پێی شه‌رع حه‌رامه".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم وتیشی، "فێستیڤاڵ و كه‌یفوخۆشی و رشتنی ره‌نگی جۆراوجۆر و وه‌رزشكردن هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌رعی نییه ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵام سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه، كه تێكه‌ڵی و خه‌رجكردنی پاره‌ی تێدایه".