بەڕێوەبەری دەزگای میدیای وشە کە میدیایەکی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستانە، یەکێتی بە " دومەڵ " ناوزەد دەکات.
لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی خۆی سەرباز سەلاح بەڕێوەبەری دەزگای میدیا وشە کە ماڵپەڕێک و رۆژنامەیەکە، نووسیوویەتی "یەکێتی دمەڵێکی پیسە بە لاشەی سیاسیی کوردەوە. هیوادارم پارتی رایبگرێ، ئیتر ناخۆش بوو".
ئەو پۆستە لە کاتێکدایە کە ٣٠ ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨ ەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، بەلآم وا نزیک دەبێتەوە لە هەشت مانگ، تا ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکنەهێنراوە، هەندێک ناوەندی پارتی یەکێتی بۆ هۆکاری دواخستنی پێکهێنانی کابینەی نوێ هەژمار دەکەن.
لەو هەڵبژاردنەدا پارتی ٤٥ کورسی و یەکێتی ٢١ و گۆڕان ١٢ و نەوەی نوێ ٨ و کۆمەڵ ٦ کورسی و یەکگرتوو ٦ کورسیان بەدەستهێنا.