سپی ناوی بەربژێری گۆڕان بۆ وەزیری دارایی ئاشکرا دەکات

بەپێی رێککەوتنی نێوان پارتی  و گۆڕان، وەزیری دارایی دەردێت بە بزووتنەوەی گۆڕان، سپی ناوی کاندیدی ئەو حیزبە بلآودەکاتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، کاندیدی بەهێزی بزووتنەوە گۆڕان بۆ پۆستی وەزیری دارایی ئاواتی شیخ جەنابە.

ئاواتی شێخ جەناب، پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کادیرێکی دیاری ئەو حیزبە بووە، تا ساڵی ٢٠٠٩ لەگەڵ دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بەو حیزبەوە کردووەو ئێستا بەپرسی دارایی ئەو حیزبەیەو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەکەیە.

بەپێی رێککەوتنی گۆڕان و پارتی، جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزارەتەکەی دارایی، ئاوەدانکردنەوە، بازرگانی، کاروباری کۆمەلآیەتی و، چەند دەستەیەک.
  




PM:09:58:16/04/2019