لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان وه‌ڵامێكی توندی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌داته‌وه، هاوكات هۆكاری لادانی وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌پرۆتۆكۆل له‌مه‌راسیمی ساڵڕۆژی ئه‌نفال ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دوێنێ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی لادانی وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌مه‌راسیمی ساڵڕۆژی ئه‌نفالدا له‌گه‌رمیان بڵاوكردەوە و ڕه‌خنه‌ی له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان گرتوه‌و پێیوایه بێڕێزی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان كراوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی" نێردراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "ئه‌وه‌ی ناونراوه بێڕێزیكردن به‌په‌رله‌مان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌وه ئێمه له‌لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال و ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "سه‌ره‌تا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تاكاتی ڕێوڕه‌سمه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمه‌كه‌وه نه‌كردوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه له‌ڕێگه‌ی حزبه‌وه ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمیان ئاگاداركردۆته‌وه، به‌ڵام وتاری په‌رله‌مان به‌گوێره‌ی پرۆتۆكۆلی كارپێكراو له‌شوێنی شایسته‌ی خۆیدا دانرا".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "دواتر له‌پڕ لیژنه‌ی یاده‌كه ئاگاداركرایه‌وه كه هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتاری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی پرۆتۆكۆل له‌شوێنی خۆیدا جێگیركرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌نه‌بوو لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمه‌كه‌ش ئاگادارناكاته‌وه‌و له‌مه‌ش خراپتر له‌كاتی مه‌راسیمه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی به‌په‌رله‌مانتارێكی داواكراو له‌دادگا سپێردرا".
لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره، چونكه كه‌سوكاری ئه‌و خۆپیشانده‌ره شه‌هیده‌ی كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره تۆمه‌تباری ڕاسته‌وخۆیه به‌كوشتنی له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی 2015ی كه‌لاردا، یاداشتی ده‌ستگیركردنی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یان بیستبوو هاتبوونه پشت سه‌كۆو سه‌ر سته‌یجی مه‌راسیمه‌كه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌وه، به‌ڵام تێكڕا ته‌ئكیدیانكرده‌وه به‌هیچ جۆرێك ئه‌و شوێنه جێناهێڵن و ئه‌و سوكایه‌تیه قبوڵناكه‌ن و ڕێگه‌ناده‌ن تۆمه‌تبار به‌كوشتنی كوڕه‌كه‌یان به‌ناوی گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی هه‌رێمه‌وه سوكایه‌تی به‌خوێنی كوڕه شه‌هیده‌كه‌یان بكات".
له‌و ڕوه‌شه‌وه پرسیار له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه‌و ئاماژه‌كراوه، "ئێمه لێره‌دا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌پرسین حیكمه‌تی دانانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتار له‌م مه‌راسیمه‌داو نانه‌وه‌ی ئه‌م ئاژاوه‌یه چییه‌و خزمه‌تی كێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه به‌و په‌رله‌مانتاره داواكراوه بدرایه كێ ته‌حه‌مولی ئاكامه‌كانی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی ده‌كرد كه له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌وتنه‌وه".