ھاتوچۆی گەرمیان سەیرانکەران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، چەند ڕێنماییەکی بۆ ئەو شۆفێرانە بڵاوکردەوە، کە لە سەیران و شوێنە گەشتیارییەکان دەگەڕێنەوە.

ئەمڕۆ ھەینی، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، چەند ڕێنماییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە کاتی گەڕانەوەتان لە سەیران و شوێنە گەشتیارییەکان، پابەندی ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی گەشتێکی سەلامەت بەسەربەرن و خۆشییەکانتان لێ تێک نەچێت.

ڕێنماییەکانی ھاتوچۆی گەرمیان بریتین لە:

1 - پشتێنی سەلامەتی گرنگترینە بۆ پاراستنی گیانت لە مردن و کەمئەندام بوون.

2 - سەرکێشیکردن تووشی پێشھاتێکت دەکات، کە ھەرگیز چاوەڕێت نەکردووە.

3 - ھێماکانی ھاتوچۆ لەسەر شەقامەکان باشترین ڕێنیشاندەرن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ڕێگاکەت ببڕی.

4 - زۆڕبەی ڕووداوەکان لەکاتی تێپەڕاندنی ھەڵە ڕوو دەدەن، پێویستە ئەو ڕێگایە ھەڵنەبژێریت بۆ زوو گەیشتن.

5 - ئەگەر لەدەرەوە کات درەنگ دەکەی، لە ڕووناکی و ئاڕاستەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دڵنیا بە.



PM:03:49:19/04/2019