وەزیری پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکان دەدات

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە لەوەی کە تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێن و، هیچ گۆڕانکارییەک لە کاتی تاقیکردنەوەکاندانەکراوە.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" شێوەی تاقیکردنەوەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و دڵنیایی بە خوێندکاران دەدەن، کە هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە.

لەبارەی خوێندن بە پارە ئاماژەی بەوەکرد، هیچ شتێکی لەوجۆرە نیە و بەپێی دەستوور و یاسای عیراق رێگەپێدراو نییە و نابێت.

ئەمەش لەکاتێدایە  دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە  بەهۆی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان گۆڕانکاریی لە شێوە و کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا دەکرێت.



PM:06:43:20/04/2019