له سلێمانی به‌كارهێنانی سه‌تڵی ره‌نگاو ره‌نگ بۆ ماست و جۆره‌كانی تری خواردن قه‌ده‌غه ده‌كرێت و قائیمقامی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: هه‌ر فرۆشیارێك پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24-4-2019، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كۆبووه‌وه و دوای خستنه‌ڕووی ئه‌و به‌ڵگه و به‌دواداچونانه‌ی كه بۆ به‌كارهێنانی سه‌تڵی ره‌نگاو ره‌نگ كراوه بڕیاردرا به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره سه‌تڵه بۆ ماست قه‌ده‌غه بكرێت.
له باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و توێژنه‌وه و به‌دواداچونانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه پسپۆڕه‌كانه‌وه كراوه به‌كارهێنانی سه‌تڵی ره‌نگاو ره‌نگ بۆ ماست زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كه‌یه‌نێت و به‌هۆی زیانه ته‌ندروستیه‌كانییه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنیان داوه.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی: مه‌به‌ست له بڕیاره‌كه پاراستنی ته‌ندروستی هاوولاَتییانه و هه‌ر فرۆشیارێك پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه .
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و بڕیاره له‌شكر حه‌مید سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یاند: به‌كارهێنانی سه‌تڵی زه‌نگاو ره‌نگ بۆ ماست و جۆره‌كانی تری خواردن ده‌بێته هۆی كارلێك كردنی هه‌ندێك ماده‌ی زیان به‌خش له‌گه‌ڵ ماسته‌كه‌دا كه ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد زۆربه‌ی سه‌تڵه ره‌نگاو ره‌نگه‌كان له‌مه‌وادی دووباره به‌كارهاتوو دروست ده‌كرێت كه به‌هیچ جۆرێك دروست نیه خواردنی تێیدا هه‌ڵبگیرێت , له‌شكر حه‌مید ده‌شڵێت سه‌تڵی سپی ساده بۆ ماست گونجاوه به‌كاربهێندرێت و پێویسته لۆگۆیه‌كی سێ گۆشه‌ی له‌سه‌ر بێت و تێیدا ئاماژه به ژماره "2یان4" كرابێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌كارهێنانی سه‌تڵه‌كانی "شوشه و فافۆن و گلی سوره‌وه‌كراو" بۆ ماست رێگه‌پێدراوه و هیچ گرفتێكی نییه.
هه‌روه‌ها گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای بڕیاری قه‌ده‌غه‌كرنی سه‌تڵی ره‌نگاو ره‌نگ بۆ ماست و جۆره‌كانی تری خواردن رێگه به‌هیچ فرۆشگا و ماركێتێك ناده‌ن ئه‌و جۆره سه‌تلاَنه بكاربهێنێت و له هه‌ر شوێنێك ببینرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیردرێت .