مەكتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێككەوتنی لەگەڵ هەردوو لایەنی یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، رێككەوتن لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی لەبارەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت.

لە کۆوونەوەکەدا تاوتوێی قۆناغەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ لایەنەكان دەكرێت.

ئەو کۆبوونەوەیە دوای ئەوەدێت فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاندبوو "ڕەنگە لەم یەك دوو ھەفتەیە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێكبھێندرێت و بگەن بە رێككەوتنی كۆتایی".



AM:08:51:25/04/2019