قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، لەلایەن لیژنەكانی پشكنینیانەوە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەكان ١١شوێن داخران.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، لەهەڵمەتێكدا پشكنین و بەدواداچوونی لیژنەی پشكنین وچاودێری بازاڕ بۆ۲٤شوێن لە ناوسەنتەری شاری هەولێر كراوە و شوێنەكان بریتی بوون لە خواردنگە، چێشتخانە، گەس، ماركێتی ماست وپەنیر، ساردەمەنی، شیرینەمەنی، سەمونخانە، چایخانە، و شوێنی تاتۆ. لەمیانەی پشكنینەكاندا سەرپێچیەكان تۆماركراون، ۱۱ شوێن داخران وە ۱۳ شوێنیش هۆشداریان پێدرا.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەو ۱۱ شوێنەی داخراون بریتین لە حەوت چێشتخانە و خواردنگەی گەس و دوو ماركێت و شیرینەمەنیەك و شوێنی تاتۆیەك داخران.
روونیشیكردووەتەوە، هەرشوێنێك پابەند نەبێ بە مەرج و ڕێنماییەكان، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان دەكرێت، جگە لە داخستنی شوێنەكانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێك دینار تا پێنج ملیۆن دەست پێدەكات، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە كە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر كراوە.
لیژنەكە باسی لەوەشكردووە، بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سكاڵایانە دەكرێن، كە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەكانی قایمقامیەت دەكرێن.