له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی ئێل به‌گی جاف بۆ ئاشته‌وایی و پێكه‌وه ژیان به‌هۆی كێشه له‌نێوان دوو خێزان كه‌سێك كوژرا.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26-4-2019 له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی ئێل به‌گی جاف له قه‌ره‌داغ به‌هۆی كێشه له‌نێوان دوو خێزان، كه‌سێك كوژرا.
وتیشی: له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه له پزیشكی دادوه‌رییه و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له ڕووداوه‌كه.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ "سپی" وەک یەکەم دەزگای میدیایی لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بڵاویکردەوە "د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بودجەی سەرۆکایەتی کۆمار نزیکەی بڕی 200 ملیۆن دیناری بۆ فێستیڤاڵەکە تەرخانکردووە".