سێ فڕۆکەی ئەمەریکی باوک و کوڕێک دەڕفێنن

لەبناری قەرەچووخ کۆتایی هەفتەی رابردوو سێ کۆپتەری ئەمەریکی باوک و کوڕێک دەڕفێنن و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکەوە بە سپی راگەیاند " کۆتایی ئەم هەفتەیە باوک و کوڕێکی عەرەب کە کاری شوانیان بۆ هاوڵاتییەکی کورد کردووە، لە نزیک گوندی سید عوبید، لەبناری قەرەچووخ لەلایەن سێ فڕۆکەی ئەمەریکیەوە هەڵگیراون و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە".

ئەو دوو هاوڵاتییە کە باوک و کوڕن سەر بەنەتەوەی عەرەبن، ناوەکانیان" فواد حەمەید باوکەکەیە، حەمید فواد حەمیدیش کوڕەکەیە".

لەبناری چیای قەرەچووخ جموجوڵێکی بەرچاوی چەکدارانی داعش بەدیدەکرێت و لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەوە بە وردی چاودێڕی دەکرێن.




PM:11:57:27/04/2019