مندالێكی تەمەن سێ ساڵ دوای ئەوەی لەماڵ دەردەچێت و دواتر ڕێگا ون دەكات و شەو تابەیانی بەتەنها لەشوێنێكی تاریك و چۆل ماوەتەوە و دواتر هاوڵاتیەك دەیدۆزێتەوە.
خۆشەویست محەمەدی تەمەن سێ ساڵ ئێوارەی رۆژی 27ی نیسانی 2019 لە ماڵ چووەتە دەرەوەو ون دەبیت ، كەسوكارەكەی و خەڵكی ناحیەی پیرەمەگرون لە قەزای دوكان و تەواوی دەزگا ئەمنییەكان بەدوایدا گەڕاون.
خۆشەویستی تەمەن سێ ساڵ دوای ئەوەی لەمال دەردەچێت بە پاسكیل دواتر ڕێگە ون دەكات و لە ناحیەكە دوردەكەوێتەوە تاوەكو گەیشتووەتە ناوچەیەكی كشتوكاڵی لە دەشتێكی نزیك ناحیەكە، تا بەیانی لەناو زەوییەكی چۆڵی بە گەنم چێنراودا ماوەتەوە و خەوتووە.
بەیانییەكەی هاوڵاتییەكی ناوچەكە دەچێتە سەر كشتوكاڵەكەی و خۆشەویستی دۆزیوەتەوە و بەگریانەوە وتویەتی شەو لێربوم و سەرماشم نەبوە.