ژمارەیەک تەقینەوە لە ڕەقە روویداو 16 شەرڤان گیانیان لەدەستدا

زنجیرەیەک تەقینەوە لە شاری ڕەقەی سوریا روویداو لە ئاکامدا 16 شەڕڤانی كورد گیانیان لەدەستدا. 

كەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادین بڵاوکردەوە، شەوی ڕابردوو لە شاری ڕەقەی باكوری سووریا زنجیرەیەک تەقینەوەی یەك لە دوای یەك ڕوویانداوەو، لە ئاكامی تەقینەوەكانیشدا 16 شەڕڤانی هێزەكانی هەسەدە كە لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێن، كوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە تەقینەوەكان كاروانێكی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكای كردبووە ئامانج، بەڵام بە شەڕڤاناندا تەقیوەتەوە.

ئەم تەقینەوانەش دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەی بەغدادیە کە شەوی ڕابردوو داعش بڵاویکردەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشانەی لەرانەگەیاندووە.





AM:10:38:30/04/2019