نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەكان دیاریكرا

نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاریكراو و نرخی ئەمپێرێك لەنێوان ٣ ھەزار و ٥٠٠ بۆ چوار ھەزار دینار دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەمانگی چواردا مۆلیدە ئەھلیەكان بەتێكڕایی لەنێوان ١٠٠ بۆ ١٢٠ كاتژمێر كاریان كردووە و بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان ٣ ھەزار و ٥٠٠ بۆ چوار ھەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، ئاماژەی بەوەكردوە، لە مانگی ئایاردا مۆلیدە ئەھلییەكان لەئامادەباشیدا دەبن ھەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەكەن، بەرنامەكەش لەسبەینێ چوارشەممە یەكی ئایارەوە دەچێتەبواری جێبەجێكردنەوە.

سەبارەت بەنرخی كارەبای پرۆژەكانی نیشتەجێبوون، ئەوە رونكراوەتەوە نرخی كیلۆواتێك بە ١٩٩ دینار و ٢٩٠ سەنت دیاریكراوە، بەڵام ئەگەر پرۆژەكان وێستگەكانیان ١١ كەیڤی بوو ئەوا ٥ دینار و ئەگەریش وێستگەی ٣٣ كەیڤی بوو ١٠ دیناری بۆ زیاد دەكرێت.




PM:12:24:30/04/2019