لە كۆیە بەهۆی ڕووخانی دیوار بەسەر كرێكارێكدا، بە قورسی بریندار دەبێت و پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات.
شێروان جەلال، سەرپەرشتیاری كارمەندانی تەندروستی كۆیە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ كرێكارێك بەناوی بەناوی پێرس سەفین گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی دكتۆر خالید لە شاری كۆیە و بەهۆی ئەوەی دیواری بەسەردا كەوتبو، بەشی پێشەوەی سەری بەسەختی بریندار ببو، هەر بەو هۆیەشەوە باری تەندروستی زۆر خراپ تێكچوبو گیانی لەدەستدا.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، كاتێك ئەو كرێكارە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، پزیشكەكان هەموو ئامێرە پزیشكییەكانیان بەكارهێناوە بۆ زانینی رەوشی تەندروستی، بەڵام بەهۆی ئەوەی مێشكی بە سەختی بریندار ببو، بۆیە پزیشكەكان لە راپۆرتەكەیاندا ئاماژەیان بەوەكردوە، كرێكارەكە بەر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئەو كرێكارە تەمەن 28 ساڵە و خێزندار بووە و دانیشتووی شارۆكەی كۆیە بوو.