پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "تەرمی خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی لە بەشی ناوخۆیی كوڕان لە گەڕەكی مەجیدبەگ لە شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت بەبوونی تەرمێك لەبەشی ناوخۆیی كوڕان لەگەڕەكی مەجیدبەگ لەشاری سلێمانی، دواتر هێزەكانیان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوانەوە وردەكاری و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە خوێندكارەكە دانیشتوی قەزای سەیدسادقە ، قۆناغی پێنجی كۆلێژی پزیشكی بووە لە زانكۆی سلێمانی، لە ئێستادا تەرمی خوێندكارەكە بۆ پزیشكی دادوەری گواستراوەتەوە .
هاوكات رونیشیكراوەتەوە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بۆ زانینی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی .