لە یەكەم ڕۆژی سزای ئەمریكا بۆ سفركردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لەبازاڕی دراوی سلێمانی بە "سپی" ڕاگەیاند دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە كراوە بەڵام بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە كراوە.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە نیوەرۆدا نرخی تمەن دابەزینی زیاتری تۆماركردووە و نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٣٥٠دینار مامەڵەی پێوە كراوە.
هاوكات لە بۆرسەی جیهانیدا كەمتر لە لەسەدا یەكی نرخەكەی لەدەستداوە.
دابەزینی نرخی تمەن لەكاتێكدایە ئەمڕۆ ئەو مۆڵەتە تەواوبوو كە ئەمریكا بۆ بەخشینی هەندێك وڵات داینابوو لە كڕینی نەوتی ئێران.