وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بڕیارێکی دەرکرد و هاوردەکردنی چەند جۆرێک ئۆتۆمبێل قەدەغە دەکات.
لە بڕیارەکەی وەزارەتدا هاتووە کە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سامان و گیانی هاووڵاتیان، بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی (لێدراو، ژێرئاوکەوتوو و چاککراو).
ئاماژەی بەوەشداوە کە لەمەودوا ناهێڵدرێت لە دەروازە نێودەوڵەتی و بازگەکانی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێم ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە هاوردەی هەرێم بکرێن.