دوای ئەوەی بەفری زۆری زستانی ئەمساڵ لەناوچەکە بەرەو توانەوە دەچێت، تەرمی شەش هاوڵاتی دۆزرانەوە کە پێدەچێت کۆچبەری نا یاسایی نێوان ئێران و تورکیا بن.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە له ناوچە سنوورییەكانی شارۆچكهی باشكالهی پارێزگای وان كە دەكەوێتە سەر سنووری رۆژهەڵاتی كوردستانەوە، تهرمی شهش پیاو دۆزرانهوه كە لەگەڵ توانەوەی بەفری ناوچەكەدا دەركەوتوون.
میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە ئەگەر هەیە تەرمەكان كۆچبەری نایاسایی بووبن و له وهرزی زستاندا دوای بەزاندنی سنوور له سهرمادا رهقبووبێتنەوە.
شاری وان رێگایەکی سەرەکی نێوان باکوری رۆژئاوای ئێران و تورکیایە، ساڵانە بە سەدان کەس ئەو رێگا پڕ مەترسیەی نێوان ئەو دوو دەولەتە دەیڕن بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا، زۆربەی کۆچبەرە نایاساییەکانیش کوردی عێراق و ئێرانن.