بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لەسەر رێگای هەولێر-خەبات ١٤ کەس بونە قوربانی

لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە سەر ڕێگای هەولێر-خەبات دوو كەس گیانی لەدەستدا و 12کەسی دیكەش برینداربوون.

كاروان خۆشناو، وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، لەڕێگای هەولێر - خەبات  مینی پاسێك  بە 14 سەرنشینەوە دووچاری  وەڕگەران بووە .

کاروان خۆشناو ئاماژەی بەوەشکردووە، کە، بەهۆی ڕووداوەكەوە 12 كەس بەسەختی برینداربوون و 2 كەسیش لەسەرنشینان گیانیان لەدەستداوە.



PM:05:29:04/05/2019