ئەنجومەنی باڵای فەتوا بڕی سەرفترەو زەکاتی دیاریکرد

ئەنجومەنی باڵای فەتوا بڕی سەرفترەو زەکاتی بۆ ئەمساڵ ٢٠١٩ دیاریکرد.

بە پێی نوسراوێک ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم کەدەست سپی کەوتووە،هەر موسڵمانێك، بڕی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی هەبێت و ساڵی بەسەردا بڕوات، پێویستە لەهەر ملیۆنێك، بڕی ٢٥ هەزار دینار زەکات بدات".

هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە "بڕی سەرفترە و فیدیە، دوو هەزار و ٥٠٠ دینارە بۆ هەر کەسێك".





PM:12:41:05/05/2019