یەكێتیی و پارتی ڕێککەوتن

یەكێتیی و پارتی لەبارەی پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمەوە رێككەوتن و سەرۆكی ھەرێم بڕیاردەدات كام لە جێگرەكانی دەسەڵاتی سەربازی و ئەمنی لابێت.

بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، لەگەڵ پارتی ڕێككەوتین، سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت و دەسەڵاتەكانی لەلایەن سەرۆكی هەرێم دیاری دەكرێت.

جەختیشكردەوە، بڕگەی سەرۆكی هەرێم لەپرۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم جێگیركرا.

هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان لەناو یەکێتیدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کاندیدی بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم لە پشکی ئەو حزبە.



PM:04:11:07/05/2019