بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز، لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە، بۆ وەرگرتنی کرێی وانەبێژی مانگی 4 مامۆستایانیان.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رەواندوز کە کۆپیەکی دەست " سپی " کەوتووە ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندزی کردووەتەوە، کە ئێستا پارەی کرێی وانەبێژی مانگێکی مامۆستایانیان ئامادەیە و دەتوانن روژانی دواتر بۆ وەرگرتنی سەردانی بەشی ژمێریاری وردبینی پەروەردەی رواندز بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو کە ئەو پارەیە کرێی وانەبێژی مانگی 4ی 2019 یە.