لە سنووری پارێزگای کەرکووک، تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەھۆیەوە دوو پۆلیسی نەوت و گاز برینداربوون.
محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی بەشی راگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، بۆمبەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 8-5-2019، لە سنووری شارەدێی مولتەقای سەر بە کەرکووک تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە بەهۆی تەقینەوەکەوە، دوو پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و گاز بە ناوەکانی ئازاد ئیسماعیل بارام و جەنگیز نورەدین وەھاب برینداربوون.