ژمارەیەک هەڵسوڕاوی گۆڕان ڕەخنە لە بزوتنەوەکەیان دەگرن کە هۆکاربوون بۆ تێپەڕاندنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و دەڵێن "پەسەندکردنی یاسای سەرۆکایەتی تۆخكردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانییه".
کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئاشکرانەکردنی ناوی ئەو گۆڕانخوازانەی بەیاننامەکەیان نوسیوە بە "سپی" ڕاگەیاند "ھۆکاری دانەنانی ناو لەسەر راگەیەنراوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لەگۆڕانخوازان ھەمان راو بۆچوونیان ھەیە، بۆیە ئێمە تەنھا ئەرکی کۆکردنەوەی ئەو رەخنە و ناڕەزاییانەی گۆڕانخوازانمان لە ئەستۆ گرت و ھیچ ناوێکمان نەخستە سەر تا ھەموو ئەو گۆڕانخوزانە بە راگەیانراوی خۆیانی بزانن و بڵاوی بکەنەوە".
راگەیەنراوێک بۆ رای گشتی:
ئێمه له ڕوانگه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و سیاسی و مێژوویی سه‌رشانمانه‌وه ڕوو له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و له ئاست ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڵه كوشنده‌یه‌دا هه‌ڵوێستی خۆمان دیاریده‌كه‌ین، كه دوێنێ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی، یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه ئه‌نجامدرا و یاسای سه‌رۆكایه‌تی به خواستێكی ده‌سه‌ڵاتخوازانه و نادیموكراتییانه كاراكرایه‌وه. له ساڵانی ڕابردوودا، به‌هۆی سه‌رنه‌ویكردنی هێزه‌كان بۆ سیسته‌می سوڵتانی و حوكمی ڕه‌های به یاساییكراوی سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌كان ژیانی سیاسی و چاره‌نووسی پرسی دیموكراسی به ئاینده‌یه‌كی نادیار سپێردراوه. بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره ترسناكانه، بۆ چه‌ندین جار له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی یاداشتی ئاگاداركردنه‌وه و گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆوه (ڕۆشنبیران، سیاسیه خه‌مخۆره‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردی و هه‌ڵسوڕاوان)ه‌وه هۆشداریی ڕوون به سه‌ركردایه‌تی گۆڕان دراوه ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی به‌شداریكردن له تێپه‌ڕاندنی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه هیچ بایه‌خێكیان بۆ ناڕه‌زایی و بۆچوونه جیاوازه‌كان نه‌بووه و، ئه‌و ئه‌جێندا سیاسی و یاساییه‌یان جێبه‌جێكرد، كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به به‌ها و پره‌نسیپه سیاسییه دیموكراتییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نییه.
ئێمه وابیرده‌كه‌ینه‌وه، كه تێپه‌ڕاندنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بێلایه‌نكردن و جێگیركردنی ده‌نگدانی ئاشكرا به به‌ربژێری سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ته‌واوی به‌شێكه له‌و لادان و خراپكارییه سیاسی و دیموكراسی و مێژووییانه‌ی هه‌تا ئێستا پایه‌كانی سیسته‌مێكی بنه‌ماڵه‌یی و خێزانییان زیاتر چه‌سپاندووه. هاوئاهه‌نگی نێوان پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان له چه‌سپاندن و پێدانی ڕه‌وایه‌تی یاسایی زیاتر به‌م سیسته‌مه دڵخوازه‌ی هه‌ڵگرانی ئایدیای میرنشینی بنه‌ماڵه‌كان، وه‌ك هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و سیاسی ته‌ماشاده‌كه‌ین دژی ئه‌و به‌ها و پره‌نسیپه سیاسی و دیموكراتییانه‌ی ده‌شێ دواڕۆژێكی باشتر و مرۆڤانه‌تر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌دیبهێنن. ئۆباڵی ئه‌خلاقی و مێژوویی ئه‌م رووداوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته به‌شێك له‌و پرۆسه و ڕێككه‌وتنه زیانمه‌نده سیاسی و یاساییانه.
به‌كورتی ده‌توانین بڵێین، ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه به‌رهه‌مدێ تۆخكردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌سه‌ڵاته سوڵتانییه گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ونی گۆڕانكاریی سیاسییه به‌گشتی.
سه‌رباری ئه‌م ڕه‌وشه ترسناكه‌ی له ئارادایه و ده‌یانه‌وێت له‌ژێر په‌رده‌ی خه‌می ژیانی خه‌ڵكدا په‌رده‌پۆشیبكه‌ن و ڕه‌وایه‌تی ناڕه‌وای بۆ دروستبكه‌ن، ئێمه پێمانوایه نابێت ئینسانی كورد و هاونیشتمانی كوردستان ته‌سلیمی ئه‌و نائومێدییه ڕێكخراوه ببێت، كه كاڵبوونه‌وه‌ی جیاوازی سیاسیی نێوان حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستیكردووه و، به پێچه‌وانه‌وه، گه‌لی ئێمه شایسته‌ی سیسته‌م و ژیانێكی باشتره و، به‌رپرسیارێتی هه‌مووانه وزه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خراپه‌كاری و هه‌ڵه سیاسییه‌كان گه‌شه‌پێبده‌ین و قووڵتری بكه‌ینه‌وه.
ژمارەیەک لەگۆڕانخوازان
٢٠١٩/٥/٩