تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان بە بەشداری نزیکەی ٢٦٠ هەزار خوێندکار لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
لە کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئایاری ٢٠١٩ تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندەستیپێکرد.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردە نزیکەی ٢٦٠ هەزار خوێندکار لە هەرێمی کوردستان بەشداری لە تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەکەن و تاقیکردنەوەکانیش تا
٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت.
هەر بەپێی پێیی خشتەی تاقیکردنەوەکان لە رۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ تاقیکردنەوەی قۆناغەکانی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەکات.
لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ٤ هەزار و ٥٠٠ هۆڵی خوێندن بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە کراون.