پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کردەوە

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تۆمارکردنی کاندیدانی سەرۆکی هەرێم تا ١٥ی ئایار بەردەوام دەبێت".

بەپێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ئەو کەسەی خۆی کاندید دەکات دەبێت تەمەنی لەسەرو ٤٠ ساڵەوە بێت و، لە دادگاکاندا بەهیچ تاوانێک حوکم نەدرابێت.

کاندیدی بەهێز بۆ ئەو پۆستە، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانییە کە بەپێی رێککەوتنێکی جیاواز هەریەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پشتگیری دەکەن و دەنگی پێدەدەن، تا ئێستا دیار نییە کە لایەنەکانی تر کاندیدیان دەبێت، یان نێچرڤان بارزانی تاکە کاندید دەبێت.




AM:11:32:12/05/2019