مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان كاك كۆسره‌ت و كاك مه‌سعود ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ 14ی 5ی 2019، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری سلێمانی كۆبوه‌وە دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئاشكراكردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "به‌په‌رۆشه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گفتوگۆی چڕوپڕو به‌رپرسیارانه‌ی كرد له‌سه‌ر پێشهاته سیاسیه‌كان و پاپه‌ندبونی به‌هه‌ردوو ڕێكه‌وتنی سیاسی و ئیداریی له‌گه‌ڵ پارتی".
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وتیشی "چاوه‌ڕوانین له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم پرسی كه‌ركوك و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕێكه‌وتنی نێوان كاك كۆسره‌ت و كاك مه‌سعودا هاتوه".
لە ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا هاتووە، "كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی به‌رده‌وامیان ده‌بێت".