لە کۆبونەوەیەکیدا لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخ لەئیدارەی گەرمیان نرخی دروێنەکردنیان دیاریکرد.
ساڵەح موحەمەد سەرۆکی لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخ لەئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاندوە، لیژنەکەیان بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و نوێنەری جوتیارانی گەرمیان کۆبونەوە بۆ گفتوگۆو ھەڵسەنگاندنی بابەتی و تیایدا نرخی دروێنەکردنیان دیاریرد،
سەرۆکی لیژنە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاریاندا بۆ سنوری شارەکان و ئەو شوێن و جێگایانەی نزیکن لەڕێگای سەرەکی یەوە بڕی ٣٠ھەزار دینار بۆ ھەرکاتژمێرێک دیاری بکەن و، بۆ شوێنە دورەدەستەکان و لاپاڵ و لاڕێگاکانیش بڕی ٣٥ ھەزار دینارمان بۆ ھەر کاتژمێرێک دروێنەکردن دیاریکردووە.