تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی چوار مانگی رابردودا 11 کیلۆ حەشیش و 800 هەزار حەبی ترامادۆڵ لەناوبراون

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 11 کیلۆ حەشیش و 800 هەزاردەنک حەبی ترامادۆڵ دەستی بەسەرداگیراوە و لەناوبراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لەماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 11 كیلۆ حەشیش و دو كیلۆ تلیاك و نیوكیلۆ ماددەی هێرۆین و 140 گرام ماددەی كریستاڵ سوتێنراوە.
 

تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لە ماوەی ئەو چوار مانگەدا 800 هەزار دەنك حەبی ترامادۆڵی (200 ملغم) لەگەڵ 500 هەزار حەبی جۆراوجۆری وەك میتادون و ئەمفیتامین و چەند جۆرێكی دیكە و 26 دەرزی ترامادۆڵ و 100 گرام ماددەی گوماناوی سوتێنراون.




PM:08:24:20/05/2019