قەڵادزێ بەهۆی شەری خێزانێکەوە پۆلیسێک برینداردەبێت


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵێ لەنێوان كوڕ و باوكێك، پۆلیسێك بریندار بوو، دەستبەچی تەقەکەرەکە دەستگیرکرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كە وێنەیەكی بۆ (سپی) نێردراوە، تیایادا هاتووە" ئێوارەی دوێنێ لەگەڕەکی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ لە ماڵێکدا دەمەقاڵێ لە نێوان کوڕ و باوکێک دروست دەبێت و دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی گرژی نێوان کوڕ و باوکەكە".

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەشدەکات، کوڕەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە دەکات و گولـلەیەک بەر دەستی ڕاستی کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر بەناوی ( پ4پ/ دیدار قادر محەمەد) کەوت و بەو هۆیەشەوە برینداربو، پاش ڕوداوەکە دەستبەجێ تەقەکەرەکە دەستگیرکرا".

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە کارمەندەكەی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، مەلەفی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و تەقەکەرەکەش بەبڕیاری دادوەر و ڕاگیرکراوە.



AM:09:13:24/05/2019