" هەرێم دەتوانێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پشت بە وزەی خۆر ببەستێت "

بەپێی توێژینەوەیەک کە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ھەرێمی کوردستان لە بەرھەمھێنانی وزەی کارەبادا لە وزەی خۆر، داھاتوویەکی باشی دەبێت و دەتوانێ بەشێکی دیاری خواستی کارەبای ھاووڵاتیانی پێ پڕ بکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا، کە دانەیەکی دەست " سپی " ھاتووە "بەپێی ئەو توێژینەوە و بەدواداچوونانەی لەبەردەستمان دایە، وزەی خۆر لە ھەرێمی کوردستان داھاتوویەکی زۆر باشی ھەیە و دەکرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا، بە تایبەت کە رێژەی تیشکی خۆر لە ھەرێمی کوردستان لە سەرووی (١٨٠٠ کیلۆوات/كاتژمێر/م٢) لە ساڵێکدایە، ئەوەش رێژەیەکی باشە لەسەر ئاستی جیھانی".

لەو راگەیاندنەدا هاتووە " وەک ھەنگاوی سەرەتا، ماوەی دوو ساڵە وەزارەتی کارەبا سێ سیستەمی سۆلاری وزەی خۆری لە دوو قوتابخانە و بنکەیەکی تەندروستی دامەزراندووە و تا ئێستە لە کارکردن بەردەوامن و ھەرسێ شوێنەکە توانیویانە نیو مێگاوات کارەبایان لێ بەرھەم بێت".

وەزارەتی کارەبا بەرھەمھێنەرانی کارەبا ھان دەدات لە وزەی خۆر پڕۆژەکانیان جێبەجێ بکەن بە مەرجێک بگونجێت لەگەڵ بارودۆخی دارایی‌ و ھونەری و سیستەمی وەزارەتی کارەبا، بە تایبەت لە بواری دابینکردنی ئامێری گەرمکردنی ئاوی ماڵان.




PM:07:42:27/05/2019